ناوەڕۆکی وتار
زاگرۆس نانەكەلی
ئێستا تەواوی یارییەكانی كۆنكاكاف تەواو بوون هەڵبژاردەكانی ( پەنەما ، كۆراساو ، هایتی ) بەیەكەمی گرووپەكانیان گەیشتنە جامی جیهانی 2026 ، هەردوو هەلبژاردەی ( سۆرینام ، جامایكا ) بە پلەی دووەمی گەیشتنە یارییەكانن پاشكۆ لەگەلً ( كۆنگۆی دیموكرات ، عێراق ، نیوكالدۆنیا ، پۆلیڤیا ) ، هـەریەك لە هەڵبژاردەكانی ( سۆرینام و جامایكا و پۆلیڤیا و نیوكالدۆنیا ) بەپێی تازەترین ڕیزبەندی فیفا دەكەونە خوار ڕێزبەندی عێراقەوە، لەبەرئەوە لەدوا كەلەمانگی (3) ساڵی 2026دەكرێت لە مەكسیك ، هەڵبژاردەی عێراق بەتەتەنها یەك یاری دەكات ، ئەگەر بیباتەوە دەگاتە یارییەكانی جامی جیهانی 2026.
بەپێی پێشهاتەكان عێراق و كۆنگۆی دیموكراتی چاوەڕێی هەڵبژاردەكانی (سۆرینام و جامایكا و پۆلیڤیا و نیوكالدۆنیا) دەكەن و پاڵاوتن لەنێوان ئەم چوار هەڵبژاردە دەبێت،دوو هەڵبژاردە سەردەكەوێت،یەكیان بەرامبەر عێراق و ئەوی تر بەرامبەر كۆنگۆی دیموكراتی دەبێتەوە
