وتار

پاریس و كەونەكا!

514346580_24984471527809938_3544204404794812269_n.jpg

ناوەڕۆکی وتار

7-7-2017

7-7-2025

زۆرجاران دەڵیًن مرۆڤەكان كە هیچیان پێ نامێنێت كەونەكا بەبا دەكەن!،لام ئاساییە ئێمە كۆمەڵگایەكن نرخی كای خۆماڵیش نازانین بۆ تێربوونی ئاژەڵەكانمان،تەنانەت كا لای ئێمە بە ووشەیەكی سواو و بچووك دەبیندرێت،چونكە ئەدرێت بە ئاژەڵ.

رێكەوتی 7-7-2017 بۆ یەكەم جار وبە شانازییەوە وەك كوردێك سمینارێكم پێشكەش كرد لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا،تایبەت بە مێژووی میدیای وەرزشی كوردی و جیهانی،هەرچەند ئامادەبووان لەنێوان (15 تا 20) كەس دەبوون لە هەردوو ڕەگەز و هەر چوار پارچەی كوردستان كە زۆر دڵخۆشی كردم،لەگەڵ خانمە رۆژنامەنووسێكی فەڕەنسیسش ئامادەبوو.

سمینارەكە بە شاهیدی ئامادەبووان گفتوگۆیەكی گەرم و كەشێكی جوانی لەبیرەوەری كوردستان و فەڕەنسا دروست كرد،خۆم یەكەم جار بوو هەستم بە بوونی خۆم كرد،هەستم كرد ئێمە هەین،هەستم كرد لەگەڵ لانكەی مرۆڤایەتی هەین،بەڵام هەر لەو سەردەمەوە سەركووت كراوین،من وەك تاكێك زۆر شانازیم بە نەتەوەی خۆم و خۆم كرد ونەوەك وەك ڕەگەزپەرستی،نەخێر،وەك بچووكترین ماف كە منیش مرۆڤم.

چۆن داوەتنامەكەی فەڕەنسام قبوڵكرا؟

سمینارەكە چۆن رێككەوت؟ خۆم هەر بەبێ هیچ پلانێك چووم لە قونسڵخانەی فەڕەنسا لەهەولێر داوایەكم پێشكەش كرد،ئەوانەی لەوێ وەك من داوایان پێشكەشكرد،هەموو بازرگان وپارێزەر و چەند جارێك گەشتی فەڕەنسایان كردبوو و چەند كارتی بانكیشیان هەبوو،كە من ڕۆژی داوایەكم سەردانی قونسڵخانەم كرد و فەرمانبەرەكە وتی : ماستەركارتەكەت چەند پارەی تیایە؟ منیش وتم : هەر هیچ كارتێكی بانكیم نیە ومن فەرمانبەرم،وتی: بۆچی گەشتی فەڕەنسا دەكەی؟ وتم: سمینارێكم هەیە لەسەر مێژووی میدیای وەرزشی كوردی و جیهانی كە كورد فاوەندێشن داوەتی كردووم،وتی : بۆ داوەتنامەی بۆ نەناردی؟ وتم : دیارە لە فەڕەنسا سستەمە دەبێت رێكخراو تەمەنی لە سێ ساڵ تێپەڕێ ئینجا داوەتنامە بۆ كەسەكان بكات،وتی : باشە چەندت پێ دەچێ : وتم فەرمانبەر وئەو پەڕی چوار تا پێنج ڕۆژ،وتی سەیری ناسنامەی فەرمانبەریت بكەم،سەیركرد و بیرم نەچێ پیاوێكی باڵا بەرز لای خانمە فەرمانبەرەكە وەستابوو،منیش ووتم : خاتوون ئەم دوو كتابەكەی خۆم هێنا پێشكەشی قونسڵخانەكەتان دەكەم و وەرگرت و وتی : سوپاس.

رێكەوتی 17-6-2017 چووم بۆ قونسڵخانەی فەڕەنسا بۆ وەرگرتنەوەی وڵام،ئەوانەی لەوێ بوون هەموو چەندین كارت بانكی جۆراوجۆر و كۆمپانیا وگەشت و زۆرشتیان هەبوو،هەمووشیان داواكانیان قبوڵ نەكرابوو،منیش تۆزێك تاخیر بووم چووم،كە چووم وتیان : هی ئێمە هەمووی رەتكراوەتەوە وهی تۆ 100% رەتدەكرێتەوە ومنیش وتم : كێشە نیە منیش وەك ئێوە،دەمێك دانیشتم فەرمانبەرەكە بانگی كرد و تی : پیرۆزە تۆ داوایەكەت قبولًَ كراوە ،ئیتر ئەوانەی لەوێ بوون وەك دەڵێن شۆك بوون،منیش وتم: خاتوون دەكرێ بزانم ئەوە چۆن بوو، وتی : كەیسەكەی تۆ لەهەموان ڕاستربوو و ئەو پیاوەی لای من وەستا بوو،ئەو بەرپرسی قونسڵخانەی فەرەِنسابوو هەر ئەو كات وتی : داواكەی قبوڵ بكەن!.

گەشتەكەم لە رێكەوتی 4-7-2017 دەستپێكرد و لەرێكەوتی 9-7-2021 بەكۆتا هات.

پێشانگای میدیا

514346580_24984471527809938_3544204404794812269_n.jpg