وتار

پشكەی كوردی و جەمولی عێراقی

2ccb047e-da4d-4d92-852d-9c06cba8e20a.jpeg

ناوەڕۆکی وتار

زاگرۆس نانەكەلی

دەزانم لەپەنجەكانی دەست تێپەری ناكات،نایانناس،بگرە دەبێت پشكە و جەمولی چی بن،مرۆڤی نیاندرتال، یاخود بوونەوەری هەسارەكانی تر، خۆی ئەوانەی پروپاگندەی میدیای پێشكەوتن و مۆدرێن دەكەن،بەتایبەتی میدیای وەرزشی كوردی،كارەساتە لێرەیە چونكە ئەوانن نایانناسن، بۆ خەڵكی عەوامەكەش ووتمان لەپەنجەكانی دەست تێپەڕ ناكەن، بەڕاستی شورەییە خەڵكی عەوام لە بەناو ئەكادیمییەكان ئەكادیمی تربێت، وەك ئەوە وایە خەڵكی هەژار،خێر بەخوا پێداوەكان بكات،ئەوان دوو ئەستێرەی كوردی وعێراقین،بەڵام ئێمە بە هەسارەی مرۆڤـ نامۆیین!.

میدیاكاری وەرزشی عێراقی هشام سەلمان،لە هەفتەی رابردوو پەرتووكێكی وەرزشی لەسەر یاریزانی دێرینی عێراقی جەمولی بڵاوكردەوە،بەناونیشانی (جمولی .. السد العالی... رحلە وفا )، كە(104) وێنەی ڕەش و سپی و ڕەنگا و ڕەنگی تیابڵاوكراوەتەوە،ئینجا بۆتە (108) لاپەڕە،دەستی خۆش بێت و چوار پەرتووكیشی بەدیاری بۆ ناردم.

كەچی ئێمە پەرتوكێكمان لەسەر وەرزشوانی كۆچكردوو حەمە پشكە ئامادە كردووە،زیاتر لە چوار ساڵە هیچ كەسێك ولایەنێك و رێكخراو و هەرچی لەم وڵاتە خۆی پێ شتە،نەیانتوانی ئەم پەرتووكە چاپ بكە،بگرە هەر گرنگیشیان پێ نەدا،چونكە نرخی نازانن،نازانن كێیە،گوێبیستی ناویشی نەبوونە،ئەسڵەن نازانن شتێك بەو ناوە هەیە كە كورد بێت،بۆیە زۆر باسی ناكەم،لەبەر دوو هۆكار، با ئەكادیمیە پڕۆفیشناڵە و مۆدرێرن و پاڵەوانەكانی شاشە و كەفی سەرئاوی ئایندە لێمان نەدزن،چونكە دڵنیام ئەو كات هیچمان پێ ناكرێت،هۆكاری دووەمیش ئەم پەرتووكە زیاتر لە (200) لاپەڕەیە وچەندین نەهێنی گرنگ و نەبیسترا و سەرنجی ڕاكێشی تیایە،زۆر زەحمەتە دوای دووسەدەش زانیاری لەسەر پەیدا بكەن!.

لە كۆتایی حەمە پشكە پێش جەمولی یاریزان بووە،چونكە حەمە پشكە بە (6) ساڵ لە جەمولی گەورەتر بووە، پێش ئەویش ناسراوە، جەمولی بەنەخۆشی كۆچی دوایی كردووە، حەمە پشكە شەهید كراوە و ناشزانن،یەكەم وەرزشوانی كوردە لە مێژووی عێراق و تائێستاشی لەگەڵدابێت شەهید كراوە!.

با پەرتووكەی حەمە پشكە هەرلەنێو لاپتۆپەكەم بێت، قەت وببڕای ببڕای و هەرگیزا و هەرگیز ئەم ئەستێرە مەزنە وونبووە، بە پارەی پیسی زەمانە نایفرۆشم!.