ناوەڕۆکی وتار
لێرەدا ناچمە سەر پێگەی کچان و ژنانی شاری سلێمانی لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و هونەری و وەرزشی و هتد.. لە مێژووی دروستبوونی ئەم شارەدا چونکە بەڵگەو دیکۆمێنتەکان ئەو ڕاستییە دەردەخات، ئەوەی ئەمەوێت لێرەدا باسی بکەم ڕۆڵی وەرزشکارە کچەکانی شارە لە ئاستی کوردستان و عێراقدا کە هەمیشە پاڵەوان و تیپەکانی کچانی سلێمانی پێشەنگ بوون و پلەو ئاست و توانایان جێی شانازی بوون و کچان هەمیشە بەرۆکیان پڕ مەدالیای بەرز بووە.
بەپێی ئەوەی شەرەفی ئەوەم پێ بڕا ببمە سەرۆکی یانەی ئافرۆدێت کە تایبەتە بە کچان ڕۆڵ و کاریگەری ئەم یانەیە دەربخەم لەگەشەی بەرچاوی وەرزشی کچان لە شاری سلێمانی و دواتر بڕیاری بە پایتەخت بوونی شاری سلێمانی بۆ وەرزشی کچان و ژنان.
یانەیەک لە هەژارترین یانەکانی کوردستان لە ڕووی دارایی و بەڵام دەوڵەمەنترین یانە لە ڕووی تیپی کچان و پسپۆڕی بەتوانای خۆبەخشی لە ڕەگەزی ژنان.
توانیبێتی ژمارەیەکی زۆر لە کچی خاوەن بەهرەی وەرزشی لەخۆی کۆبکاتەوە توانراوە ناوو ناوبانگی ئەم یانەیەی سلێمانی لە عێراقدا بەرز ڕابگیرێت و لە زۆربەی یاری و خولەکاندا پلەی بەرز بەدەستبهێنێت.
هەقی خۆیەتی سوپاسی ئەو بەڕێزانە بکەم کە بڕیارێکی ئاوا گرنگ بدەن و بەهەق و مافی خۆی شار ببێتە پایتەختی وەرزشی کچان و ژنان.
خۆشحاڵم کە سەنگ و ئاستی یانەکەمان یانەی وەرزشی ئافرۆدێت هێندە بەرز ڕاگیراوە و ڕۆڵی ئەم یانەیە زۆر بووە لە جێگیربوونی بڕیارێکی وا گرنگ، بەڵێن ئەدەین وەک دەستەی کارگێڕی یانەو ستافی ڕاهێنەران و سەرپەرشتیاران و پاڵەوانە کچەکانمان کاریگەری بەردەوام بین بۆ پاراستنی ئەو ناوو
ناوبانگەی کە درا لەبەرۆکی کچانی وەرزشکاری شاری سلێمانی .
سازان عمر
سەرۆکی یانەی وەرزشی ئەفرۆدێت
پێشانگای میدیا
