ناوەڕۆکی وتار
زاگرۆس نانه‌كه‌لی
ئه‌مڕۆ كاتژمێر (12) شه‌و،دوا ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆی ده‌لال بده‌ین،رێك له 28-11-2025 ده‌نگدان به‌كۆتا دێت،بۆ به ئه‌ركێكی گیانی وه‌رزشی و نیشتمانی هه‌موومان ده‌نگ بده‌ین، با ( كورد له عاله‌م سه‌ركه‌وێ).
بۆیه ئه‌مڕۆ چاڵینجی كۆتایی من بۆ زاخۆ، هه‌موومان زاخۆین هه‌ندێك زانیاری سێ به‌ربژێره‌كه‌ی (زبێستی هانده‌ران)، باشترین هانده‌رانی وه‌رزشی فیفای 2025.
ئه‌لێخاندرۆ سیگانۆتۆ
هانده‌رێكی گه‌وره‌ی یانه‌ی ڕه‌سینگ كلوبی ئاڤێیانێدای ئه‌رجه‌نتینیه، به(ئۆتۆستۆپ) به‌ره‌و هه‌موو یارییه ده‌ره‌كییه‌كانی قۆناغه‌كانی جامی كۆپا سود ئه‌مه‌ریكانای 2024 گه‌شتی كردووه، له‌وانه‌ش یاری كۆتاییه‌كه.
كۆی گشتی سه‌رجه‌م گه‌شه‌ته‌كانی به دوای تیپه‌كه‌ی (نزیكه‌ی ،500،6 كیلۆمه‌تر، شێوازی گه‌شته‌كانی :ئۆتۆستۆپ ( وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێل) ، واته ده‌ست ڕاگرتن له سه‌یاره‌ی سه‌ر ڕێگا، ئامانجه‌كه‌شی به‌ته‌نها پشتیوانیكردن له تیمه‌كه‌ی .
مانۆلۆ ئێل دێل بۆمبۆ
مانۆلۆی خاوه‌نی ده‌هۆڵ)، هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی ئیسپانیا بوو ( بۆ ماوه‌ی چل ساڵ )، چه‌ندین جامی جیهانی فیفا یاوه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بووه ، مانگی ئایاری 2025 كۆچی دوایی كرد، هۆی ناوبانگیه جیهانیه‌كه‌ی لێدانی ده‌هۆڵه گه‌وره‌كه‌ی بووله یاریه‌كاندا، كه به‌هۆیه‌وه ببووه سیمبۆلێكی نیشتیمانی بۆ پشتیوانی له تیمی نیشتیمانی ئیسپانیا‌و میراته‌كه‌شی و چل ساڵ خزمه‌تی بێ وچان بوو بۆ تیمی نیشتیمانی، وه ده‌نگی ده‌هۆڵه‌كه‌ی بووه به‌شێك له ناسنامه‌ی هانده‌رانی ئیسپانیا.
هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ
هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ پشتیوانی خۆیان له نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه نیشان دا به فڕێدانی چه‌ندان جۆری جیاوازی بووكه‌ڵه‌ی منداڵان بۆ ناو یاریگاكه پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌ی دژی ئه‌لحودود له پێشبڕكێی پله‌ی یه‌كه‌می عێراق له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی زاخۆدا.
ئامانج له‌م كاره ناوازه‌یان هاندانی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه و نیشاندانی پشتیوانی، و واتای سیمبۆلی
فڕێدانی بووكه‌ڵكان نیشانه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی و هیوایه بۆ پشتگیری منداڵان و گه‌وره‌كانی تووشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه.
ئه‌م چیرۆكانه نیشانی ڕۆڵی گرنگی هانده‌رانی فوتبۆڵ ده‌ده‌ن، نه‌ك ته‌نها وه‌ك پشتیوانانی تیمه‌كانیان، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سانێك كه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا داده‌نێن ، هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن فیفاوه بۆ ئه‌مساڵ ده‌ست نیشان كراون بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی ( باشترین هانده‌ری ساڵ ).
پێشانگای میدیا

